به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "لە قەزای تارمییەی باکوری بەغدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری هامەری فەوجی 3ی لیوای59 ی فیرقەی 6ی سوپای عێراقیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار سەرباز کوژراون".
هاوکات و بەپێی بڵاوکراوەی میدیا عێراقییەکان، "بۆمبی دووەمیش تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بە کۆی گشتی 10 سەربازی عێراقی کوژراون".
شانەی راگەیاندنی ئەمنی باس لەوە دەکات، "کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ئۆپراسیۆنێک بوون بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی نەناسراو و داعش، تەقینەوەکە روویداوە".
342/